#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
شەوباش!
من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی نیشتمان پێی شەرمە
بیکاتە بەری خۆی منم!
ئەم مێژووە نێرە. ئەم نیشتمانی سمێڵە
تەنها جارێ منی نەکردە بەر هەتاوێ،
بەر جۆگە ئاوێ، بەر شووشە گوڵاوێ.
ئەوانەی منیان لەبەرکرد: گسک بوون و
مەنجەڵ بوون و تەنەکەی خۆڵ.
ئەوانەی منیان کردەبەر: بەژنی درێژی غەریبی و
بەژنی تەنیایی و ئازار بوون
ئەوانەی منی پێ بەخشین
هەر بێدەنگی و قفڵ و تێڵا و شریخەکانی قامچی و
جل وبەرگی دەردەدار بوون.
من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی ئاگای لە من نەبێ و گوێی لە هاواری من
نەبێ،
گوێچکەی تەپی نیشتمانە!
#شێرکۆ بێکەس#. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=