زانست سەلماندویەتی هەوکردنی درێژخایەن، ئەگەر لە پلەیەکی نزمیشدا بێت، دەکرێت بکوژی بێدەنگ بێت و هۆکاربێت بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی دەمار، شێرپەنجە، شەکرەی جۆری دووەم، توێژەران ئاماژە بە چەند هەنگاوێک دەکەن بۆ ئەوەی خۆت بپارێزیت.
=KTML_Bold=1. وەرزشکردن=KTML_End=
هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، ڕێگری دەکات لەوەی جەستە ماندووبێت و ببێتە نێچیری نەخۆشی.
=KTML_Bold=2. خەوتن=KTML_End=
جگە لەوەی وزەت پێدەبەخشێت و چالاکت دەکات، هەوکردن کەمدەکاتەوە کە مەترسییە لەسەر دڵ، ئەم هەنگاوە سادەیە پارێزەرێکی گەورەی لەشە.
=KTML_Bold=3. جگەرە مەکێشە=KTML_End=
ئەگەر واز لە جگەرەکێشان بهێنیت و لەو کەس و شوێنانەش دووربکەویتەوە کە جگەرەدەکێشن، لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا هەوکردن بە ڕێژەیەکی هەستپێکراو لە جەستەدا کەمدەبێتەوە.
=KTML_Bold=4. فشاری دەروونی کەمبکەرەوە=KTML_End=
خراپترین هۆکار بۆ هەوکردن، فشاری دەروونییە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەواوی جەستە درووستدەکات.
ئەگەر ئامانجی تۆ لە ژیان پاراستنی تەندرووستیتە لە نەخۆشی، بەتایەتی نەخۆشییەکانی شەکرە، دڵ، شێرپەنجە و دێمێنشا، ئەم هەنگاوانە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی ژیانێکی تەندرووستت هەبێت. [1]