هەندێک کات پەروەردەکردنی منداڵ تەنیا لەلایەن دایک و باوکییەوە نییە، ئەو ژینگەیەی تێیدایەتی و ڕۆژانە بەرکەوتنی دەبێت لەگەڵی، کاریگەریی لەسەر ڕەفتار و بیرکردنەوەی درووست دەکەن، ئەمەش گرفتێکی سەرەکی دایک و باوکانە کە منداڵەکانیان لە دەرەوەی خێزان فێری جنێو و بێ ڕێزیکردن دەبن بە کەسانی چواردەوریان.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی raising children چوار ڕێگە چارەی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی منداڵەکەت جنێو نەدات و بە ڕێزەوە بدوێت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. کۆنترۆڵی کاردانەوەت بکە=KTML_End=
کاتێک دەبینیت منداڵەکەت جنێو دەدات، ئەگەر پێبکەنیت یان کاردانەوەیەکی زۆر گەورەت هەبێت، منداڵەکە چێژ لە کاردانەوەکەت دەبینێت و دووبارەی دەکاتەوە، هەر بۆیە گرنگە کە گوێت لە وشەیەکی نەشیاوی منداڵەکەت بوو، هێمن بیت و بۆی ڕوون بکەیتەوە کە ئەوە وشەیەکی پەسەندکراو نییە و ئازاری هەستی خەڵکانی دیکە دەدات.
=KTML_Bold=2. وریای کەسانی چواردەوری بە=KTML_End=
کاتێک منداڵەکەت تێکەڵی کۆمەڵێک منداڵ دەبێت کە بەردەوام وشەی نەشیاو بەکاردەهێنن، پێی وایە ئەوە کارێکی ئاساییە، بۆی ڕوون بکەرەوە کە ئەو کەسانەی وشەی نەشیاو بەکاردەهێن کارێکی هەڵە دەکەن و پێویستە هاوڕێیەتییان نەکات، چونکە وشەی جوان زیاتر سەرنجڕاکێشترە لە وشەی نەشیاو.
=KTML_Bold=3. دووربکەوەرەوە لە توڕەیی=KTML_End=
نابێت توڕەبوون و لێدان بەکاربهێنیت، چونکە ئەگەر منداڵەکەت بەوشێوەیە بترسێنیت، وایلێدەکەیت کە تەنیا لە بەردەمی تۆ وشەکە بەکارنەهێنێت و لە دووری چاوی تۆ بەکاریدەهێنێت، هەر بۆیە پێویستە فێری بکەیت بەکارهێنانی بۆ هەموو کەسێک هەڵەیە.
=KTML_Bold=4. نموونە بە=KTML_End=
منداڵان هێندەی تەماشا دەکەن و فێردەبن، هێندە بە وشە ئامۆژگاری وەرناگرن، هەر بۆیە تۆ ببە بە نموونەیەکی جوان بۆی و لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت هیچ وشەیەکی نەشیاو بەکارمەهێنن و بە ڕێزەوە لەگەڵ یەکتر بدوێن. [1]