لە ژیاندا ڕووبەڕووی زۆر کەس دەبیتەوە و مامەڵەیان لەگەڵ دەکەیت و لەگەڵیان دەدوێیت، بەڵام کاتێک ئەو کەسەی ڕووبەڕووت دەبێتەوە کەسێکی گەمژە یان نەزانە، باشتر وایە خۆتی لێ بپارێزیت، چونکە هەموو شتێک لەگەڵی بێ سوودە.
ماکسیم ڕۆڤێر، لە پەرتووکی How to Deal with Idiots: (and stop being one yourself) دا، 15 وانەی بڵاوکردووەتەوە کە دەتوانیت سوودیان لێببینیت کاتێک مامەڵە لەگەڵ کەسانی نەزان و گەمژە دەکەیت.
1. زوو ئەو کەسانە دەستنیشان بکە و بیانناسەرەوە، تا زووتر بیانناسیتەوە، زووتر دەتوانیت خۆتیان لێ بپارێزیت.
2. هەوڵمەدە ئەو کەسانە بگۆڕیت، چونکە ناگۆڕێن، هەر بۆیە کات و وزەی خۆت بەفیڕۆ مەدە.
3. ڕەفتارەکانیان بە کەسیی (شەخسیی) وەرمەگرە، چونکە بەتایبەتیی هێرشەکانیان بۆ سەر تۆ نییە، سرووشتی خۆیان بەو شێوەیە نەزانانەیە.
4. سنووریان بۆ دابنێ، ڕێگە مەدە بێنە ژیانتەوە ئەگەر نەتەوێ.
5. گفتوگۆیان لەگەڵ مەکە، لەبەر ئەوەی بێ کەڵک و بێ دەرئەنجامە.
6. هەوڵمەدە خۆیان بۆ ڕوونبکەیتەوە یان خۆتیان بۆ بسەلمێنیت، چونکە تێناگەن.
7. هەوڵمەدە لێیان تێبگەیت، چونکە کەسانێکی عاقڵانی نین.
8. هەوڵمەدە لە خۆتیان ڕازی بکەیت، ئەو کارە ئەستەمە.
9. چاوەڕێ مەکە ستایشت بکەن، چونکە توانای ئەو کارەیان نییە.
10. ڕێگەیان مەدە ڕۆژەکەت تێکبدەن، چونکە شایەنی نین.
11. لەبیرت بێت کە هیچ پاساوێک نییە بۆ ڕەفتاری خراپ، هەر بۆیە لەگەڵ خۆتدا گەمژە و نەزان مەبە.
12. فێربە کە پێیان پێبکەنیت، ئەوە باشترین ڕێگەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان.
13. زۆر جددی ئەو کەسانە وەرمەگرە، ئەوان هەوڵدەدەن واتلێبکەن هەست بە خراپی بکەیت لەبارەی خۆتەوە، بەڵام ڕێگەیان پێ مەدە.
14. لەگەڵ خۆتدا میهرەبان بە، مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی گەمژە تووشی فشاری زۆرت دەکات، هەر بۆیە فێربە گرنگی بە خۆت بدەیت.
15. لەبیرت بێت تۆ بە تەنیا نیت، هەمووان لە هەندێک قۆناغی ژیاندا ڕووبەڕووی ئەو جۆرە کەسانە دەبنەوە. [1]