ئاڵای پیرۆز
لە هەموو کوردی وڵات بێ پیرۆز
خاسە بۆ وانە لەگەڵ مەن دڵسۆز
بۆ ئەوانەی کە بە پێشواز هاتن
فیرقەیی پیادە و چەند سواری قۆز
هەر بژین میللەتی کوردی بەئەبەد
هەر بە شان هەڵگرن ئاڵای پیرۆز
دوژمنی کوردی هەڵات بۆی دەرچوو
ڕێوییە و کلکی ئەوا گرتە گەڵۆز
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]