بەفری خەم
بەفری خەم دیسان لە سەر کوێستانی دڵ
کەوتووە، ڕووخاوە دەرک و بانی دڵ
باری خەم دایگرتووە، قورس و گران
بوو جدەو بەو کۆڵە، کۆڵ و شانی دڵ
بێ سەروسامانی خۆم سەد چەل بە توون!
داخەکەم بۆ بێ سەروسامانی دڵ
هەر بەناسۆرە، برینی کارییە
ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زۆرە ئێش و ژانی دڵ
وەک دەڵێن میری ئەوینی پێوە دێ
زۆر بەڕێز و گەورەیە میوانی دڵ
ئاوری عیشقی هەڵیقرچاندووە
جەرگ و دڵ بۆتە کەبابی خوانی دڵ
ڕێگەیی هات و نەهاتت دێتە بەر
بیبڕە «کامیل» بە پشتیوانی دڵ!
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]