سەگ ناکرێ بە پاسەوانی ئێسک.
سەگ ئارەزووی لە خواردنی گۆشت و ئێسقانە، هەر کاتێک بیبینێت، پەلاماری دەدات و دەیخوات، مەبەست لە مرۆڤێکە کە ئارەزووی لە شتێک بێت و لەبەردەستیدا بێت، بێگومان بەکاری دەهێنێت. واتە: کار بە کەسێک مەسپێرە کە لێی ڕانەبینیت، لەسەرو ئەوەشەوە ببێتە مایەی زیان. [1]