ئێوارەی ئەمڕۆ #11-12-2023# #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵمەتێکی گەورەی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ کاندیدانی پارتی لە پارێزگای #کەرکووک# سازدا.
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی و کاندیدانی پارتی لە کەرکووک و ژمارەیەکی بەرچاولەبەرپرسان و فەرماندەکانی پێشمەرگە و هاووڵاتییان ئامادەی ئاهەنگەکە بوون کە تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیسی پارتی ڕێکخرا بوو.
لە گوتەیەکدا د. #کەمال کەرکووکی#، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک- گەرمیانی پارتی ڕایگەیاند، هەموو لایەک و نەتەوەکان لە کەرکووک برای ئێمەن، پێکەوە دەتوانین بە ڕێزگرتن لە دەستوور ژیانێکی شایستییەمان هەبێ، بەڵام ئەوی کە هەیە ئەو بودجەیەی کە بۆ کەرکووک تەرخان دەکرێ بەیەکسانی ناکرێتە پڕۆژە بۆ شارەکە، بۆیە گرنگە کاندیدەکانمان لە ئەنجوومەنی پارێزگا کار بکەن بۆ خزمەتی شارەکە و گشت پێکهاتەکان بێ جیاوازی و بۆ ئەوەی کۆتایی بەو گەندەڵییەی کە لە کەرکووک هەیە بهێنرێت.
وتیشی، بۆیە داوا لە کەرکووکییەکان دەکەین دەنگ بە لیستی پارتی بدەن، دڵنیاتان دەکەین کە ئەوکات ئەو تەعریبەی کە لە کەرکووک دەکرێ ڕابگرین بەتایبەت بابەتی داگیرکردنی زەوی و زاری جووتیارانی کورد و ئەو کاتەی کە ئەنجوومەنی پارێزگاش سڕ کرا ئیتر چاودێری ئیدارەی خۆجێی کەرکووک نەما، بۆیە گرنگە ئەنجوومەنێکی پارێزگای کارا لە کەرکووک هەبێت. [1]