لە دوای تۆ
بروا ناکەم تاقەتم بێت
خەمی کچێک بکەمە کۆڵ
لام ئەستەمە جارێکیتر
گوێم واڵاکەم بۆ بۆڵەبۆڵ ...
یاری دوێنێ
تۆ لات وابوو ئەڤینداری
غەم و ئێش و عاجز بوونە
هێڵی سوری سەربەستییە
پر لە ماتی و لە کزبونە ...
تۆ رۆیشتی
ماڵت ئاوابێت عەزیزم
ڕاستە زیزم
بەڵام هێشتا
چەپکە گوڵی رێز و وەفات بۆ ئەنێرم
دایم لەناو دوعاکانما
بە رەحمی خودات ئەسپێرم ...
هەتا ئێستاش چاوەکانت
تابلۆی چوارلای ژورەکەمە
هەتا ئێستاش سەلامەتیت
خەونە سەوز و سورەکەمە ...
خۆ رەنگیشە بەدەستی تۆ
پەنجەرەی گەنجیم شکابێت
ئەو چاوانەی کە شێتی بووی
لە ژێر بارانی ئەشکابێت ...
ئەو لێوانەی تامزرۆی بووی
پێکەنینی بیرچێتەوە
ئەو هیوایەی لە دڵ رۆیی
قەد بۆ جێی خۆی نەچێتەوە..
لەگەڵ هەمو ئەمانەشا
ناسکە خەمم
ئەگر جارێ لە شیعریشا رقم لێتبوو
بشکێ دەمم ...
خەیاڵ نەکەیت کە رابردوی پر لە منت
بۆ ئایندەت مەترسیبێت
سەد ئەوەندە ماری دڵم
بۆ چۆلەکەی رووت برسیبێت..
لەتی ئەکەم شتێک بڵێ
تۆ ئێجگار بێ خەمبە گوڵێ ...
ئەوەی کە من لە تۆم ئەوێ
ئاسودەبە و پێبکەنە
بە مۆسیقای قاقاکانت
ئاوازی هیوا بژەنە ....
لە دوادێرا بۆت ئەنوسم
بە رۆح گەردنت ئازابێت
دڵە ناسک و بێ منەکەت
بۆ هەمیشە لەنازا بێت ...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]