تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەشدار لەپاڵەوانێتی جامی ئێراق بۆ یاریگەی بچوک توانی یەکەم سەرکەوتن بەدەست بهێنێت دوایی ئەوەی لە یانەی هبهب ی بردەوە.
لە شاری کەربەلا پاڵەوانێتی جامی تۆپی پێی ئێراق دەستی پێ کردوو لە دەستپێکی یارییەکانی دا و کوڕانی پێشمەرگەی سەوز پۆش توانیان سەرکەوتنێکی گرنگ دەستەبەر بکەن دوایی ئەوەی بە ئەنجامی 5-4 گۆڵ لە یانەی هبهب یان بردەوە.
سەبارەت بە بەشداریان لەو پاڵەوانێتییە وسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری گشتی تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە لە لێدوانێکی تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، بڕیار بوو ئەم پاڵەوانێتییە لە مانگی 07- 2023 دەست پێبکات بەڵام فدراسیۆنی تایبەت بەو پاڵەوانێتییە یارییەکانی بۆ سەرەتایی مانگی 12 دواخست، ناوبراو وتیشی لە ئێستادا 2023 یارییەکان دەستی پێ کردووە کە بە شێوەی یەک دۆڕان بۆ دەرەوە دەبێت و تیمی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگەش خۆشبەختانە توانیان یەکەم یاری بەسەرکەوتن لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلابکەنەوە.
وسام ئاماژەی بەوەشدا کە یارییەکانی ئەم قۆناغە لە ڕێکەوتی 02-12 تا #06-12-2023# دەبێت و سەرکەوتوان دەگەنە یارییەکانی قۆناغی داهاتوو.
دواجار بازگ وتی، تیپەکەمان یارییەکی زۆر بەهێزی هەیە و ڕووبەڕووی یانەی دیفاع جەوی دەبێتەوە کە یەکێکە لە تیمە ڕکابەرەکانی پاڵەوانێتییەکە.
[1]