#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان و وتەبێژی یەکێتیش دەڵێت:هەرگیز لەهەڵبژاردن نەترساوین و ئامادەییمان هەیە سبەینێ بەشداری هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بکەین.
=KTML_Bold=یەکێتی حزبێکی سیاسیی مێژوویی ناوخەڵکە=KTML_End=
#سەعدی ئەحمەد پیرە# وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان، بەوپێیەی چەند ڕۆژێکە لە هەڵبژاردن تەواوبووە، ئەمە جگە لەوەی یەکێتی حزبێکی سیاسیی مێژوویی ناو خەڵکە، چەندین ساڵە هەڵبژاردن دەکات و لە دوای هەر هەڵبژاردنێکیش ئامادەبووە بۆ هەڵبژاردنێکی دیکە.
لەبارەی سکاڵاکەی یەکێتی بۆ یاسای هەڵبژاردن لە هەرێم وتەبێژی یەکێتی دەڵێت: لەلایەن سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لە خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان، سکاڵایەکمان پێشکەش بە دادگای فیدراڵی کردوه و یەکێتی داوایکردووە پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێم بە نادەستووری دابنرێت، پێشمانوایە ئەو بڕیارە بدات قازانجە، چونکە هەر بڕیارێکی تر نادادپەروەرییه و ڕاستییەکەی ئەوەیە کە یەکێتی داوای دەکات، هاوکات دادگای فیدراڵی هەر بڕیارێک بدات یەکێتی ڕێزی لێ دەگرێت، سەعدی پیرە وایوت.
سەعدی پیرە ڕاشیگەیاند: پێویستە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بەوە بهێنرێت، کە کەسێک یان لایەنێک بەناوێک خۆی کاندید دەکات و بۆ ناوێکی تر ئیش دەکات، چونکە لە ڕابردوو ئەوە سەلمێنراوە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان لەوە زەرەرمەندبوون.
=KTML_Bold=یەکێتی سکاڵای لەسەر 5 ماددەی یاسایی هەڵبژاردنی هەرێم تۆمار کردووە=KTML_End=
سکاڵاکەی یەکێتی لەلایەن #زیاد جەبار# سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لە خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەسەر ماددەکانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی کوردستان تۆمارکراوە.
یەکێتی لە ڕێگەی ئەم سکاڵایەوە دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی 25ی شوباتی داهاتووی پەڕڵەمانی کوردستان، کار بە یاسای ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستانی ئێراق بکرێت، کە ساڵی 1992 لەلایەن بەرەی کوردستانییەوە دەرکراوە.
ئەگەر دادگا سکاڵاکە لە بەرژەوەندی یەکێتی یەکلایی بکاتەوە، ئەوە دەبێت دادوەرەکان سەرپەرشتی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکەی هەرێم بکەن لەبری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێراق، هەروەها (11) کورسی کۆتای پێکهاتەکانیش هەڵدەوەشێتەوە و تەنیا (5) کورسی کۆتا بۆ مەسیحییەکان دەمێنێتەوە.
هەروەها بەپێی یاسای ئەنجوومەنی نیشتمانی، شێوازی هەڵبژاردنی کوردستان لە یەک بازنەییەوە دەگۆڕێت بۆ چەند بازنەیەکی هەڵبژاردن.
ژمارەی کورسییەکانی پەڕڵەمانی کوردستان 111یە و (11) کورسی بۆ کۆتاکان دانراوە و لە ژمارەی کۆتاکان 5 کورسی بۆ کلدان و سریان و ئاشوری و 5 کورسی دیکەش بۆ تورکمانەکانە و 1 کورسییش بۆ ئەرمەنە.
جێی ئاماژەیە، لە ماوەی ڕابردوودا دادگای فیدراڵی چەند جارێک دانیشتنی لەبارەی سکاڵاکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕڵەمانی کوردستان دواخست و بڕیارە سبەینێ #27-12-2023# لەسەر ئەو سکاڵایە کۆببێتەوە. [1]