پێشمەرگە متمانەی یاریدەدەری ڕاهێنەری پێشکەوتووانی بەخشییە ڕێباز سدیق
دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرزی ڕاهێنەری لە خولەکانی کوردستان و ئێراق دا، دەستەی کارگێڕی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# متمانەی یاریدەدەری یەکەمی ڕاهێنەری تیمی تۆپی پێی پێشکەوتوانی بەخشییە #ڕێباز سدیق# ڕاهێنەری تیمی لاوان.
یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە گرنگییەوە لە تواناکانی ڕاهێنەرانی دەڕوانێت و لەو ڕوانگەیەوە دوایی خزمەتێکی زۆری وەرزشی لەنێو تیپەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە، یانەکە بڕیاری دا کە متمانەی یاریدەدەری یەکەمی تیمی پێشکەوتوان ببەخشێتە ڕێباز سدیق.
سەبارەت بە دیاری کردنی ئەو ڕاهێنەرە بۆ ئاستی پێشکەوتوان وسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری گشتی تیپەکانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، یانەی پێشمەرگە چۆن بووەتە قوتابخانەی پێگەیاندنی یاریزان لە ئاستە جیاوازەکاندا، هەربەو شێوەیەش بووەتە خوێندنگەیەکی نموونەیی و لەو ڕێگەیەوە توانیومانە چەندان یاریزانی ڕابردومان پاڵپشتی بکەین و بەشداریان لە خولی ڕاهێنەراندا پێبکەین و دواتر لەناو یانەکەمان دووبارە سوودمان لە ئەزموونی ئەوان وەرگرتووە و هاوکاربوون بۆ پێگەیاندنی چەندان یاریزانی نموونەیی کە یەکێک لەو ڕاهێنەرانە کاک ڕێباز بووە، ئەنجامەکانیشی شاهیدی ئەوەمان بۆ دەدەن کە چەند دڵسۆزانە و بێوچانانە کاری بۆ ئەنجام کردووە لە دوا وەرزی چالاکییەکانیشی دا جگە لەوەی نازناوی خولی شاری #سلێمانی# بەدەست هێناوە توانیان لە خولی لاوانی کوردستان و ئێراق پلەی دووەم بەدەست بهێنن و هەروەک لە هەردوو خولەکە گەیشتنیان بۆ خولی نایاب یەکلاکردووەتەوە. [1]