لە شاری بەسرە و لەنێو هۆڵی زوبێر، تیمی بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە دوا ئامادەکارییەکانی بۆ دەستپێکی یارییەکانی لە قۆناغی هەشتی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق ئەنجام دا.
سەرکەش جەبار کارگێڕی تیمی بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە سەبارەت بە ئامادەکارییەکانیان تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، دوایی گەیشتنمان بە شاری بەسرە و وەرگرتنی پشووییەکی کوورت، ڕاستەوخۆ یاریزانانمان لەنێو هۆڵی توانای جەستەیی مەشقێکی چڕیان ئەنجام دا و دواتر و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەنێو هۆڵی زوبێر کە یارییەکانی قۆناغی هەشتی لێ بەڕێوەدەچێت مەشقی تۆپ و هونەری یاریکردن لەنێو یاریگەدا بە پلانەکانی ڕاهێنەر و سەرنجەکانی کاپتنی تیمەکە بەڕێوەچوو ، هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە ڕۆژی شەممە 23 ی مانگی 12 دوا مەشقیان بە هەمان خشتەی دیاری کراو ئەنجام داوە و بەو شێوەیەش کۆتاییان بە مەشق و ئامادەکاریان هێناوە تا بەشداری لە قۆناغی هەشتی خولەکە بکەن.
یارییەکانی قۆناغی هەشت لە ڕۆژی یەکشەممە #24-12-2023# و بە بەشداری تیمی بالەی یانەکانی، (پێشمەرگە، حەبانیە، هەولێر، غازی بەسرە، بەحری، مەسافی شیمال، نەینەوا و سمود )، دەست پێدەکات و لە کۆبوونەوەی یەکەمدا هەرتیمێک چوار یاری ئەنجام دەدات.
جێگەی باسە بڕیار بوو یارییەکانی خولەکە لە کاتژمێرەکانی 12:00، 2:00، 4:00، 6:00 ی ئێوارە بەڕێوە بچێت بەڵام لیژنەی سەرپەرشتیاری خولەکە وادەکەی گۆڕانکاری تێدا کردوو یەک کاتژمێر یارییەکانی دواخست.
=KTML_Bold=خشتەی یارییەکانی تیمی بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە قۆناغی یەکەمی خولەکە و کۆبوونەوەی یەکەم=KTML_End=.
ڕۆژی یەکشەممە 24-12-2023
حەبانیە × پێشمەرگە-کاتژمێر 7:00 ی ئێوارە
ڕۆژی دووشەممە 25-12-2023
هەولێر × پێشمەرگە-کاتژمێر 1:00 ی نیوەڕۆ
ڕۆژی سێشەممە 26-12-2023-پشووی تیمەکان
ڕۆژی چوارشەممە 27-12-2023
پێشمەرگە × بەحری-کاتژمێر 7:00 ی ئێوارە
ڕۆژی پێنجشەممە 28-12-2023
نەینەوا × پێشمەرگە-کاتژمێر 3:00 ی ئێوارە
[1]