ناونیشان: $کورد لەنێوان ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کۆی دەڕوات و مافی چارەنووس لە چیدا دەبینێت؟$
نووسین: #هیوا ساعدی#
ناوەرۆک: وتار
بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووتە بناخەی ستراتێژی و ترافیکی سیاسی دەوڵەتە زلهێزەکان، سەرەتا دەبێت کورد خۆی مافی چارەنووسی بەدەس بهێنێت و چاوەڕوانی هیچ لایەن و دەوڵەتێک نەبێت، پەیوەندی بۆ بەهێزکردن و سیمای قارەمانییەتی کورد تەنیا پاراستنی قەوارەی سیاسی کوردستانە و شەڕ لەگەڵ داگیرکەر و هەبوونی هێزێکی یەکریز لەژێر ناوی پێشمەرگەیە.
وەک ئەوەی هەیە نەبوونی ئاڵترناتیڤێک لەسەر ڕوونکردنەوەی مافی چارەنووس و سەروەریی سیاسی و سەربەخۆیی وەک دەنگ هەیە، بەڵام لەژێر سێبەری داگیرکاری دەوڵەتە زلهێزەکان_ئێران و ئێراق و تورکیا و سووریا بووتە بازرگانی نەوت و ئالۆزی زیاتری ناوچە و درووستکردنی شەڕی ناوخۆیی لەناو کورد و نەبوونی یەکریزی دوورخستنەوە لە ئایدۆلۆژی و باوەڕ بە کوردبوون ئەمانە تەنیا گۆشەی لەکێشەی کورد لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، پارادیمی کورد لە سەردەمی ئەمڕۆی تەکنەلۆژیا لەسەر زمان و کلتوور و داب و نەریتە.
باب و باپیران و ئەوانەی کە ڕۆژگارێک هەوڵیان داوە بۆ درووستکردنی دەوڵەتی کوردی وەک پێشەوا #قازی محەمەد# ، #شێخ عوبەیوڵڵا نەهری#، #شێخ سەعید پیران# ، #سەیدرەزادەرسیم# و سەردار ئەسعەد بەختیاری و شیر عەلیمەردان بی مەریەم و مەلا مستەفابارزانی و شەهید سەعیدیەزدانپەنا و.... زۆربەی ئەوانەی کە لە هەموو چوار پارچە و پانتایی ڕۆژهەڵات ناوەڕاست شەڕیان لەگەڵ دوژمنی داگیرکەر کرد و بۆ مافی سەروەریی سیاسی کە خۆت خاوەنی خاکی خۆت بیت و توانایی پاراستنی سیاسی خۆت بیت،
لەم هەلۆمەرجەی سیاسی کورد دەبێت خۆی ناو ماڵی خۆی ڕێک بخات و دەسکەوتی سیاسی واتا زاڵبوون لەسەر مافەدەستوورییەکان کە بۆی دادەنێن قبۆڵ نەکات وەکۆ دیسکراکچێرێک بیربکاتەوە
لە ڕۆژگاری تەکنەلۆژیا، واتا مۆدرنییەت و پۆست مۆدرنییەت تەنیا ئەوە نەبێت سیستەمی ماڵەکان گۆڕرابێت، کورد دەبێت جاریکی دیکە ئابدەیت بوون لە دەرفەتەکان و بارودۆخەکان بەهێزکردنی ئۆپوزسیونەکانی لە هەر چوارپارچە و یەکریزی کردنەویکی کاریزماتیک لە بناخەی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاراستنی ناوی پێشمەرگە و داب و نەریتەکان و هەوڵدان بۆ بنەماسازی دەوڵەت بوون و پاراستنی قەوارەی سیاسی لە دەستنەدانی دەسکەوتەکانە. [1]
#11-10-2023#