حەفت ساڵا کردم خزمەتی میرا، هەبوومەوە مێش هەوینی هەویرا.
حەفت: مەبەست لە ژمارە حەوتە. مێش هەوین: بڕێکی بچووکی هەویرە وەک هەوێن هەڵدەگیرێت، بۆ ئەوەی جارێکی تر لەکاتی هەویر شێلاندا هەویری پێ هەڵبێتەوە. چەند خزمەتی دەسەڵات بکەیت، جێگە و پێگەی تایبەتیی خۆتت پێنادرێت، کەی وازت هێنا، هەر مرۆڤە بەشخوراوەکەی جارانیت. وەک هەوێن هەڵدەگیرێت و بەکاردەهێنرێیت.[1]