ختە پش چاو بە خاڵێ، میوانم تا سەری ساڵێ.
ختە: پشیلە یان ختک، پش: دەربڕینێکە بۆ بانگکردنی پشیلە بەکاردێت، چاوبەخاڵ: بۆ چاوێکی گەشی جوان بەکاردێت کە نیشانەیەکی لەسەربێت، سەردانکردن و میوانداری لەنێوان خێزانەکاندا بەشێکە لە نەریتی کوردەوار، بەڵام میوانداریی هەموو ڕۆژێک درووست نییە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە میوانێکی درێژ وەخت بێت. [1]