#تیپی تۆپی پێی هەڵۆ#ی دەڤەری #بارزان# تاکە نوێنەری دەڤەرەکە ئەم وەرزە هەر چەندە بڕیار بوو کەوا بەشداری یارییەکانی خولی پلە یەکی یانەکانی کوردستان نەکەن، بەڵام دواتر کارگێڕی یانەکە بڕیاری بەشداری کردنی داو ئێستا 2024 تیپەکە خەریکی ئامادەکارییەکانن بۆ ئەوەی بتوانن کێبڕکێ لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بکەن، لەم بارەشەوە (ئەحمەدخەلیل) سەرۆکی یانەی وەرزشی هەڵۆ بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: خۆتان دەزانن بەشداری کردن لە هەر خولێک پێویستی بەتوانای دارایی باش هەیە، ئێمە ئەمساڵیش 2023 بە کۆمەڵێک گرفتی داراییەوە بەشداری خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دەکەین، 16ملیۆن دیناری وەرزی ڕابردوو قەرزارین و ئەمساڵیش تیپەکە کۆکراوەتەوە زیاتر لە 16 یاریزانی پێشووترمان پەیوەندیان بە یانەکە کردووەتەوە و چەند یاریزانێکی تریشمان هێناوەتە ڕیزی یانەکە، جگە لەوەش بەفەرمی کاپتن (دینۆ) کوڕی یانەکەمان وەکوو ڕاهێنەر دەست نیشان کردووە بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانەکە، ئومێدی ئێمە تەنیا مانەوەیە لە خولەکە، هەر چەندە سەرەتا بڕیارماندا بوو بەشداری خولی پلەیەکی کوردستان نەکەین، بەڵام دواتر پاشگەز بووینەوە کە لە خولی نایابیش پاشەکشەمان کرد، دەمانەوێ بەم یاریزانانە تەنیا مانەوەمان لە خولی پلە یەکی کوردستان مسۆگەر بکەین و بتوانین ئاست و ئەنجامی شایستە پێشکەش بکەین لە خولەکە، خولی پلەیەک کێبڕکێی زۆری تێدایە و یانەکان هەوڵی بەدەستهێنانی گەیشتن بە پلە نایابی کوردستان دەدەن، ئێمەش هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین تیپەکە بە گەورەیی بهێڵینەوە لە خولی پلەیەکی یانەکانی کوردستان.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 278 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!