هەر چەندە #یانەی وەرزشی ئارارات#ی هاوینەهەواری پیرمام وەرزی ڕابردوو توانی پلەی دووەمی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان بە سەرکردایەتی (عەبدوڵڵا مەحمود)ی ڕاهێنەر بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەم وەرزە کارگێڕی یانەکە بەهۆی نەبوونی توانای دارایی پێویست و کەڵەکەبوونی قەرزی زۆر لەسەر یانەکە بڕیاری بەشداری نەکردنیان لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان دابوو کە بڕیارە ڕۆژی 01-12-2023 یارییەکانی دەست پێبکات، بەڵام دواجار یانەکە پەشیمان بوونەوە لە بەشداری نەکردن و ئێستا 2024 ئامادەکاری بەشداری کردن دەکات، لەم بارەشەوە (وەلید ئەنوەر موراد) سەرۆکی یانەکە بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: سەرەتا ئێمە کە بڕیارماندا کە لە خولی نایابی کوردستان بەشدارنەبین، هۆکارەکەشی بۆ بوونی قەیرانێکی دارایی سەخت بوو، ئەم قەیرانەش بۆ ماوەی سێ تا چوار ساڵە بەردەوامە لەگەڵمان، بڕی ئەو قەرزەی کە لەسەر یانەکەمان بوو بۆ 400 ملیۆن دینار دەچوو، هاناشمان بۆ حکومەت برد بۆ بەهاناچوونەوە، بەڵام ئێستا کە بڕیاری گەڕانەوەمان داوە هەندێک کۆمپانیا و پیاوی بەڕێز هاتونەتە سەر هێڵ بەڵێنی هاوکاری کردنی تیپەکەیان داوە تەنیا بۆ ئەوەی ئێمە بەردەوام بین بۆ بەشداری کردن، دەستەی ڕاهێنەرانیش وەکوو خۆی ماونەتەوە و ئێستا مەشق دەکەن و یاریزانەکانمان بەوەفا دەرچوون، پەنا بەخوا ئاستێکی باش پێشکەش دەکەین.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 362 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!