ناونیشانی بابەت: لە شەقراوێ لۆ نەمسای/ بەشی 29
نووسینی: هونەرمەند #ڕزگار خۆشناو#
$بە (دوورم لە یاران) دەستن پێکرد!$
پاشەو زۆربەی ئەو مۆزیقارانەی ئەووەختی لە #هەولێر#ی هەبوون پێیان گۆترا و بەحسی مەشڕووعەکەیان لۆ کرا کە هەولێریش داینایە وەکی فرقەی سولەیمانی ئیشەکی فەننیی جەماعیی گەورە بکات و هەر لۆ هەندێ مەوعیدەک داندرا یەکدی ببینین. مۆزیقارەکانی فرقەی مۆزیقای مەسرەح ڕیفی کە مقەڕەکەی لە نزیکی #سینەما سیروان#ی بوو، ئیقتڕاحیان کرد کە ئیجتیماعەکە لەکنەوان بکرێ چونکە هەم جێیەکەیان لە ناوەڕاستی شاریە و لە هەموان نێزیکە و، هەم جێ و ڕێشیان هەیە!
باش نایێتۆ فیکرم، بەران ئۆندە مۆزیقار هاتبوون (25 - 35) کە جێی هەموان نەبۆوە دانیشن، لە جەوەکی زۆر باش و لە ئێکدی تێگەیشتن، موناقەشەی ئەوەن کرد، کوو و کەنگی دەست بە پڕۆڤەی بکەین! چونکە ئەمە لەسەر ئیشەکەی زۆر گەرم بووین، ئەنهەویست یەکسەر دەست بە ئیشێ بکەین، لۆیێ هەموو ڕازی بوون لەسەر ئەوەی کە لەگەر فڕقەی مەسرەح ڕیفی، ببینە فڕقەکی گەورە، چونکە دروستکردنی فڕقەکی تازە و ئیجازە وەرگرتن، وەختەکی گەلەک زۆریەویست.
زۆربەی ئەوانەی کە هاتبوونە ئەو ئیجتماعەی، بە در و گیان هاتبوون و خۆشەویستیی #کوردستان# و هەستی نەتەوایەتیی ئەووەختی، ئۆندە بەقوەت بوو، وەکی هەنکە نەبوو! تەکلیفیان لە من کرد دوو مادەی بەقوەت و باش حازر کەم و ئەو شەڕەفەیان دا من کە بە ئاوازی بەندە، دەست بە تەمرین و پڕۆڤەی بکرێ!
ئەمن دوو ئاوازم حازر بوون یەکەم: (دوورم لە یاران - شیعر و ئاوازی بەندە و بە دەنگی #قادر زیرەک#ی ڕەحمەتی)، دووەم: (حەزم لێ کردووی - شیعری ئەختەر و ئاوازی بەندە و بە دەنگی #حەمەجەزا#ی ڕەحمەتی)، بەس ئۆندە مابوو ئاوەزەکان تەوزیع کەم و بە نۆتەی بیاننووسم. بە یەک دوو ڕۆژان هەمووم تەواو کرد و دەستن بە پڕۆڤەکردنێ کرد، نایێتۆ فیکرم سعات چەندی دەستن پێکرد، بەران هێواران بوو، پاش دوو سێ سعاتی پڕۆڤەی، زۆر ماندیەبووین، بەران هیچ هەستن بە ماندیبوون و وەختەکەی ناکرد، چونکە زۆر بە زەوق و حەماسەت ئیشەکەمانەکرد، کە تەواویشەبووین بەشەکی کمەچووینە نادیی موەزەفین و لەوێ موناقەشەی پڕۆڤەی ڕۆژانەنەکرد.
زۆر جار هەندەک لە مۆزیقیەکان لە دابەشکردن و حازرکردنی مۆزیقای گۆرانیەکان بەشداریانەکرد و ئیقتڕاحی مەعقول و جوانیان هەبوون وەک سۆلۆ، هاڕمۆنی یا جوملەی مۆزیقا و جوابدانەوە! کۆڕسیشمان لەگەردا بوو، هەتا ئەمە شادومانی خوشکمان لۆ کۆرسی لەگەرە خۆ دەینا پڕۆڤەی، پایەدار بەرزنجییشمان لەگەر بوو لەگەر هەندەکیتکە کە ناوەکانم نایێنۆ بیر!
قەت لەبیرم ناچی کە پایەدار ئیقتڕاحەکی جوانی کرد لە گۆرانیی (دوورم لە یاران) کە جوملەکی سێ نۆتەیی بوو، زۆر بە شەرمەوە گۆتی: مامۆستا وەختی کۆرس ئیعادەی دوورم لە یارانەکاتەوە، جوملەکی ئەوهای - بە سۆلفێج جوملەکەی گۆت - دەوێ هەمووش ئەو ئیقتیڕاحەیان زۆر پێ باش بوو لە واقیعیشدا، زۆر مەنتیقی و لە جێی خۆی بوو! ئەوانەی کە ئەیانزانی نۆتەی بخیننەوە هەندەک جار، مساعەدەی ئەوانەیانەکرد کە نایانەزانی نۆتەی بخیننەوە.
پڕۆڤەکان لۆ هەموان زۆر ئیستیفادەی هەبوو، چونکە وەکوو هەموەزانن، مۆزیقا ئیشەکی جەماعیە و مۆزیقار لە وەختی کردنی، فێرەبی! پڕۆڤەکان زۆر بە ڕێکوپێکیەڕۆیین و وەختەکی زۆر خۆش و بەزەوقن دەبردە سەر و هەر ئێک لەمە، قابیلییەت و مستەوای خۆیەزانی. لێرە دەبی دەوری باشی زۆربەی مۆزیقیەکان خاسەتەن، عازیف کەمانی بەقوەت، ڕەحمەتی #سەید ئەحمەد بەرزنجی# و ڕەنجبەری برام لەبیر نەکەین کە لە پڕۆڤەکردن و زۆر ئیش و کاری دیکە، مساعەدەیانەکردم و دائیمەن پشت و پەنام بوون.
ئیشی جەماعی، لۆ من و لۆ زۆربەی ئەوانی لەگەرن بوون، شتەکی نوێ بوو، عەزفکردن لە پێش ئەوانیدیکە سیقەکردن بەخۆ بەقوەتەکا و هەتا برێی ئیشەکی زۆر بەتام و خۆش بوو! پیاو زەوقی لێوەرەگرت و دەنگی مۆزیقەی ڕمبەی دەهات. ئەمە هەموو درمان ئۆندە خۆش بوو، کە ئەو هەمووە پێکۆ ئیشەکی ئەوها گەورە و بە قوەتەکەین! لۆ دوو گۆرانی تەقریبەن مانگەکن ویست.
هێشتا دوو گۆرانیەکان حازر نەببوون، ئەمن خەمی ئەوەم بوو لە کێ تەسجیل کەین؟ چونکە ئەو وەختی ستۆدیۆ و جێی تەسجیلکردنێ نەبوون! فیکرم لە تەسجیلاتی فڕقەی سولەیمانی کردۆ کە دەبی ئەوان لە کێیان تەسجیل کردبی! وا باش و ساف و ستریۆ و خاوێن و باوێن! لۆیێ ڕۆژەکی تەلیفۆنم لۆ موزیقاری مەشهووری کورد #ئەنوەر قەرەداغی#* کرد و دیار بوو وەکی خۆی بەحسی لۆ کردم، کە هەمووی هەر لە ستۆدیۆی فیڕقەی سولەیمانی بە جیهازەکی زۆر باش و تازە (تاسکام 4 خەت) بە ئیشڕافی ئەو کە لە هەندەسەی دەنگ و تەسجیلات وەکی خۆی نەبوو، تەسجیل کراینە و ئەو ئیستیعدادی خۆی پێشان دا و گۆتی: وەختی پڕۆڤەتان تەواو کرد و گۆرانیەکانتان ئامادە بوون، ئەوە تەلیفۆنێکم بۆ بکە و هەمووتان وەرنە سولەیمانی و بەسەرچاو و بە خۆشحاڵیەوە تۆمار ئەکەم!
پاشماوەی هێشتا مایە...
*ئەنوەر قەرەداغی: ساری 1975 پاش نسکۆی شۆڕش، نەفی سەماوەی کرابوو، ئەمنیش وەختی کە لە بەغدایێ تەلەبە بووم، بە قاسیدی چوومە سەماوەی و سەرم لێ دا و ئەویش زۆر کەیفی پێ هات و زۆر مەمنوونم بوو.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!