سە دەوی بگاتە برینی خۆی ناتۆپێ.
سە: سەگ. هەموو شکستێک لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا دەکرێت قەرەبوو بکرێتەوە، واتە: هەموو کەوتنێک دەشێت هەستانەوەی بەدوادا بێت، بە دوژمنێک دەوترێت کە دەستی لێوەشێنرابێت، لە جەنگێکدا تەواو ماندوو کرابێت، بەڵام توانیبێتی خۆی کۆبکاتەوە و خۆی بۆ جەنگێکی تر ئامادەبکات.[1]