شەنەکەت بدە من، باکەی تۆ چەفتە.
شەنە: دارێکە دەمەکەی پێبج پەلکە، کلکێکی درێژی هەیە، خەرمانی پێبەبا دەکرێت، لە کوردەواردا بە پێچەوانەی (با)وە شەن کراوە، بۆ ئەوەی دان و پووش جیابکرێتەوە، مەبەست لەوەیە کە لە ڕووی گاڵتە بە کەسێک دەوترێت کە بە پێچەوانەی خەڵکییەوە کار و هەڵسوکەوت بکات.[1]