بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، #22-01-2024#، لە پڕۆژەی ئیمپایەر وۆلدی #هەولێر#، بە بەشداریی زیاتر لە 300 منداڵی باخچەی ساوایان، ڕێوڕەسمێکی تایبەتیی ڕێزلێنان لە شەهیدانی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدرانی ئێران بۆ سەر هەولێر بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، لە بەردەم پەیکەری وڵات لەنێو پڕۆژەی ئیمپایەر وۆلد، وێنەی شەهید #ژینە پێشڕەو دزەیی# بە درووشمی دەتوانن بمانکوژن، بەڵام دڵنیابن ناتوانن ئیرادەمان لێ بستێنن دانرابوو. کەسوکاری شەهید #پێشڕەو دزەیی# و ژمارەیەک بەرپرسی حکوومی و حزبیش بەشدارییان لە ڕێوڕەسمەکەدا کرد. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 299 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!