گوێرەکەی زۆرخاوەن گورگ ئەیخوات.
گوێرەکە یەکێکە لەو ئاژەڵانەی کە زۆر لاسارە، لەناکاو دەردەپەرێت و دووردەکەوێتەوە، گاوان هەر دەبێت بەدوایدا ڕابکات و بیهێنێتەوە، بۆ ئەوەی گورگ نەیخوات. مەبەست لەوەیە شتێک فرەخاوەن بێت، یەک لەبەر یەک گوێ نادەنێ، بۆیە زوو دەفەوتێت و لەناودەچێت. [1]