کە من ڕازی بووم بە نانی جەو، سەری خاقان بە قنگی خەسرەو.
جەو: جۆ. خاقان: پاشای چین. خەسرەو: خەسرەوی پەروێز. مرۆڤەکان بەشی زۆریان لە کۆمەڵگەدا هەژارن و بەشێوەیەکی سەربەرزانە نان و بژێوی خۆیان پەیدا دەکەن، هەرچەند بژێوییەکەیان سادە بێت، منەتیان لە هیچ دەسەڵاتدارێک نییە. مەبەست لەوەیە کە کەسێک هەژار بێت و بە نانی جۆ ڕازی بێت، ئیتر پێویست ناکات کلکەلەقێ بۆ هیچ سەردارێک بکات. [1]