شێخەکان
شێخ کە دەف لێ دەن وەکوو «......» لە زیکرا هەڵپەڕێ
حەقیەتی دەروێشی مسکین نا عیلاجی گەر هەڵتڕێ
شێخ لەبەر چاوی مریدا خۆی بەجیبریل دائەنێ
«بالتبع» هەر شەخسی جاهیل زوو بە زوو بۆی دێتە ڕێ
شێخ لەبەر تەئمینی قووتی ڕێی حەقیقەت لا ئەدا
............... دنیای چ باسە، یاخۆ دینی وەرگرێ
کەی خودا فەرمووی کە وەک گا بۆڕەبۆڕ دەست پێ بکەی
ورگی خۆت ڕووت کەی بەشمشێر لێی بدەی تا هەڵدڕێ
سەد ئەسەف بۆ دینی ئیسلام چەند پەرێشان بوو لە دەس
شێخ و دەروێش و مەلای... خوایە ئەمسالیان بڕێ
#فایەق بێکەس#
سەرچاوە: #دیوانی بێکەس#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس. [1]