ناونیشانی بابەت: سەربازی ونبووی نێو قوتابخانە
ناوی نووسەر: #لەیلا بەرزنجی#
کاتێک باس لەقوتابخانە دەکرێ هەموو ئەوانە دەگرێتەوە کە لەو پڕۆسەیەدا بوونیان هەیە و لە چوارچێوەی کارەکانی ناوەندی خوێندن و قوتابخانەکانداى کاردەکەن و هەوڵ دەدەن و جێگاو پێگەیان دیارە، بەڵام هیچ لایەن و بەرپرسانێک باس لەو کەسانە ناکەن کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا خەمخۆرو گرنگن بۆ هێور کردنەوەی دەروونی قوتابی لەناو قوتابخانەکان ئەویش ڕێنمایيکارە. ڕێنمایيکار یاخود ڕێنیشاندەر ئاڕاستەکەرێکی گرنگە لەناو ناوەندەکانی خوێندن کە قوتابیيان و خوێندکاران دەگرێتەوە وبۆ هەموو قوناغەکانی گرنگن. چوونکە لە کێشەو ناخۆشيیەکانی قوتابی دەکۆڵنەوە و هەوڵدەدەن چارەسەری کێشەکانی قوتابی بکەن لەناوەوه و دەرەوەی قوتابخانە. ڕێنمايیکار تەنها ئەو کێشانە چارەسەر ناکات کە لەناو حەرەمی قوتابخانەداڕوودەدات ، بگرە هەندێک کات کێشەی دەرەوەی قوتابخانەش چارەسەردەکات کاتێک قوتابی دەیەوێت هاوکاری وەربگرێ و گرفتی ماڵەوەی باس دەکات ڕێنمایيکار وەک دایکێکی دڵسۆز وەک نهێنی پارێزێک بەدواداچوون بۆ کێشەکە دەکات و بەشێوازو ڕێگای تایبەتی خۆی بەم کارە هەڵدەستێ و، کەسێکی نزیکە لەقوتابی . لەهەر قۆناغەدا قوتابی پێویستيیەکی تایبەتی هەیە و چارەسەرکەشی بەگوێرەی قۆناغی قوتابیەکەیە کە دەتوانێت ڕۆڵی بەرچاو بگێڕێت بۆ قوتابخانە و دەورێکی باڵایان هەبيَت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هێوربوونەوەی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی کە لەنێوان مامۆستاو قوتابیياندا ڕوودەدات یاخود لەنیوان قوتابی و قوتابی یاخود دایک و باوکی قوتابی و مامۆستا یاخود قوتابخانە هەرچەندە باشترین چارەسەر ئەوەیە پێش ڕوودانی کێشە وابکرێ کە ڕێنماییکار ڕۆڵ بگێڕێت لە ئەگەری ڕوودانی کێشە یاخود بەدواداچوون بکات پێش دروستبوونی کێشە و بەرچاو ڕوونی بدات بەقوتابيیان یاخود ڕوونکردنەوە بکات بۆ خاڵە هەستیارەکان بەتایبەتی بۆ ئەو قوتابیيانەی کە کێشەی کۆمەڵایەتیان هەیە و باری دەروونیان ناجێگیر و نائارامەو، هەڵوچونیان بەرزە. برؤيه پێویستە کەشێکی هاوڕێیانەیان لەگەڵ دروست بکات هەتا بتوانن لەلای ڕێنمایيکار دەروونی خۆیان خاڵی بکەن. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=