کردەی کەر و خوردەی یابوو.
یابوو: واتە: ئەسپی نانەجیبی بارکێش (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، کردە: بە کردەوەیەکی بەدەستوبرد دەوترێت کە کەسێک ئەنجامی بدات. مەبەست لەوەیە کە کەسێکی هەژاری ماندوو بەردەوام خەریکی کار بێت و دەستکەوتی باشی هەبێت، بەڵام کەسانی تەممەڵ و تەوەزەل بیخۆن. واتە: هەژار دەیکات و تەممەڵ دەیخوات. [1]