کوتەک لای خواوە هاتووە.
کوتەک لە ئاسمانەوە هاتووە.
کوتەک: داردەستێکی سەرخڕە، لە شەڕدا بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ)، خوا لە ئەفسانەی ئایینە ئیبراهیمییەکاندا، بەدەسەڵاتترین و پڕزەبرترین هێزی دنیایە، بۆ کەسێکی بەدەسەڵات بەکاردێت کە بەزۆر کارێک بە کەسێک ئەنجامبدات، گەر نەیکات، تووشی سزا و لێدانی بکاتەوە. [1]