کوتەکی لێناوەتە ئاو.
کوتەک: داردەستێکی سەرخڕە، لە شەڕدا بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ)، داری وشک گەر بکرێتە ناو ئاو، توورت دەبێتەوە و بەئاسانی ناشکێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە ستەمی لێکرابێت و بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی کەوتبێتە مەترسییەوە، بۆ ئەو مەبەستە هەڕەشە لە نەیارەکانی بکات و خۆی بۆ جەنگ ئامادە بکات. [1]