کوتەکێ لە هاوسێ بکەوێ، چما لە ڕەشکەی کا دەدا.
کوتەک: داردەستێکی سەرخڕە، لە شەڕدا بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ)، چما: وشەی پرسە بەواتای بۆچی بەکاردێت، ڕەشکە: چنراوەکی گرێچنە، لە مووی بزن درووستدەکرێت، کای تێدەکرێت، واتە: زیانێک بە دراوسێ بکەوێت و لە من دوور بێت، باکم نییە. بۆ کەسی خۆپەرست بەکاردێت، تەنیا بەرژەوەندی خۆی دەوێت، هەموو وڵات و نیشتمان کاولبێت، باکی نییە. [1]