لە ڕیش هەڵئەگرێ و ئەینێتە سەر سمێڵ.
لە ڕیشم هەڵدەگرم، ئەیخەمە سەر سمێڵم.
بەکەم دەست و هەژارێک دەوترێت کە پینەی پێویتییەکانی ژیانی بەو داهاتە کەمە بکات کە هەیەتی، لەم پێویستی دەبڕێت بۆ ئەو پێویستی. یان مەبەست لە دابەشکردنی سامانی وڵاتە بەسەر ناوچە جیاوازەکاندا، لەچ ناوچەیەک سامان زۆرە، دەبرێت بۆ ئەو ناوچەیەکی کە سامان تێدا کەمە، بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە ژیاندا هەبێت. [1]