لە ماڵی زاوا باسێ نییە، لە ماڵی وەوی تلیلییە.
بە ماڵی کوڕێک دەوترێت کە هێشتا بڕیاری ژنخواستنی نەدابێت و نەچووبێتە داوای کچێک، کەچی لە ماڵی کچ شایی و لۆغانە و پێیان وایە کچەکەیان مێرد دەکات، مەبەست لە خۆش باوەڕی مرۆڤە بەئەنجامی کارێک کە هێشتا کارەکە هیچ سەروبنێکی دیار نییە و دەستی پێنەکراوە. [1]