لە ماڵی خۆی ئاردەواریی نەئەزانی، لە ماڵی خەڵکی پڵاوی ئەکرد.
ئاردەواریی: بۆ کەسێک بەکاردێت کە نەزانێت لە ئارد نان درووست بکات. پڵاو: جۆرێک لێنانی برنجە، پێکدێت لە برنجی کوڵاوی پاڵێوراو، کە ڕۆنی داخکراوی کرابێت بەسەردا (فەرهەنگی خاڵ)، بۆ کەسێک بەکاردێت کە بۆ ماڵی خۆی دڵسۆز نەبێت و بۆ ماڵی خەڵکی خزمەتچی بێت. [1]