ناو: شەهلا
ناوی باوک: عەبدولخالق قوتب
ساڵی لەدایکبوون: 1942
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
شەهلا عەبدولخالق قوتب، ساڵی (1942) لە کەرکووک لەدایک بووە، قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (سدیقییە)ی کچان لە سلێمانی تەواوکردووە، ناوەندی لە سانەوی سلێمانی کچان تەواوکردووە. پاشان لەبەر ئەوەی باوکی فەرمانبەر بووە گواستراوەتەوە بۆ #بەغدا# قۆناغی ئامادەیی لە ئامادەیی (ئەعزەمییەی) کچان لە ساڵی (1960) تەواوکردووە.
ساڵی (1964) زانکۆی بەغدا کۆلێژی پەروەردە بەشی (ئینگلیزی) تەواوکردووە. لە هەمان ساڵدا وەک مامۆستا دەست بەکاربووە لە ئامادەیی فنون بیتی لە سلێمانی.
ساڵی (1967)گواستراوەتەوە بۆ ئامادەیی #سلێمانی# کچان، ساڵی (1975) گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی کوردستانی کچان وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەر کە ئەو کات مامۆستا (زەکییە عومەر سام ئاغا) بەڕێوەبەر بووە، ساڵی (1979) گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی پەیام، یەکەم بەڕێوەبەری ئەو خوێندنگەیە بووە، ساڵی (1985-1986) گواستراوەتەوە بۆ ئامادەیی شیرین وەک مامۆستا کە مامۆستا (هێرۆ سەعید) بەڕێوەبەر بوو، ساڵی (1986) گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی ڕەنگین-ی کچان وەک بەڕێوەبەر تا ساڵی (1991).
دوای تەواوکردنی ماوەی یاسایی خانەنشین کراوە، زۆر دڵسۆز و خەمخۆری بواری پەروەردە بووە بەشداری چەندین خولی کردووە و خاوەنی چەندین ڕێز و سوپاسە..
ساڵی (1967)هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ (شەوکەت عەزیز فەرج) ناسراو بە (شەوکەتی سەیدەلی) و خاوەنی سێ منداڵە دوو کچ و کوڕێک.
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود. [1]