ناو: ژیان
ناوی باوک: عەلادین ئەحمەد نووری
ساڵی لەدایکبوون: 1942
شوێنی لەدایکبوون: #ڕواندز#
$ژیاننامە$
ژیان عەلادین ئەحمەد نووری، ساڵی 1942 لە ڕواندز لەدایک بووە، باوکی حاکم بووە لەو شارە، جاران دەوام هەر دوو ساڵ جارێک لە شوێنێک بووە، قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (مەلیکە عالیە) لە #سلێمانی# دەستپێکردووە و تا پۆلی سێ لەوێ بووە، بەهۆی گواستنەوەی باوکی، چووەتە قوتابخانەی (خانزاد)ی سەرەتایی لە #هەولێر# پاشان بۆ #کەرکووک#، ساڵی 1960 فنون مەنزلی لە کەرکووک تەواوکردووە، هەمان ساڵ لە قوتابخانەی (بڵێسە) لە سلێمانی بووە بە مامۆستا، ساڵی 1967 بووەتە یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، کە مامۆستا (بەدرییە عەلی) بووە.
ساڵی 1967 بووەتە بەڕێوەبەری قوتابخانەی (زانکۆ)، ساڵی 1976 گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (هەڵاڵە)ی سەرەتایی لە هەولێر، دوای دوو ساڵ گەڕاوەتەوە سلێمانی و بۆ باخچەی ساوایانی (#سەرچنار#) ، ساڵی 1980 بووەتە بەڕێوەبەری قوتابخانەی (شلێر) لە سەرچنار. دوای تێکەڵکردنی هەردوو قوتابخانەی شلێر و سەرچنار، بووەتە بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرچناری سەرەتایی.
مامۆستا ژیان عەلادین، دڵسۆز و خەمخۆری پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن بووە و بەشداری چەندین خولی بەڕێوەبەرانی لە سلێمانی و #بەغدا# کردووە و چەندین ڕێز و سوپاسی پێ بەخشراوە.
دوایی 41 ساڵ خزمەتکردن لە ساڵی 2001 خانەنشین بووە.
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود-ڕێبوار حەمەوەیس. [1]