لە ملەوە لێی هەڵدێ.
هەڵدێ: ڕادەکات. کار و کردەوەی ژیان بەرپرسیارییەتییە، کەسە هۆشیار و بەئاگاکان دەتوانن ئەنجامی بدەن، ناکەس و نەزان ئەو بەرپرسیارییەتییانە هەڵناگرن و شانی خۆیانی لێ بەتاڵ دەکەنەوە، بۆ کەسی ناشی بەکاردێت کە لەسەرەی کارێکدا پاشەکشێ بکات و ئەنجامی نەدات.[1]