چاپخانەی کارۆ
چاپخانەیەکی کەرتی تایبەتە، لە پایزی 2000 دا، لەلایەن (#عەتا مەحمود کەریم#) و (هاوژین مەحمود)ی برایەوە دامەزراوە.
سەرەتا بە یەک ئامێری چاپی قەبارە 1/8 لە جۆری ڕۆترپرنت و لە ڕووبەرێکی کەمدا، دوکانێک کە ڕووبەرەکەی (1، 5*3)م بووە. دەست بەکاربوون، دواتر ساڵ بە ساڵ و قۆناغ بە قۆناغ، چاپخانەکە بەرەوپێشەوە چووە، لە ئێستادا خاوەنی چەند ئامێرێکی باش و نوێن و ستافێکی شارەزا و بە ئەزموون چاپخانەکە دەبەن بەڕێووە.
بە درێژایی تەمەنی چاپخانەکە، توانیویانە دەرفەتی کار بۆ دەیان کەس بڕەخسێنین. هەروەها لە ماوەی (25) ساڵی ڕابردوودا، توانیویانە چاپخانەی کارۆ بکەینە ماڵێک بۆ هەموو نووسەران بەبێ جیاوازی.
ساڵانە (200-250) پەرتووک و گۆڤار و بڵاوکراو، لەم چاپخانەیەدا چاپکراوە، کە مەزەندە دەکرێت بە سەدان هەزار تیراژی پەرتووک و گۆڤار و ڕۆژنامە و بە دەیان هەزار پۆستەر و دەلیلی پێشانگای شێوەکاری و کۆنسێرت و نمایشی شانۆیی و چەندین جۆرە برووشەر و کەتۆلۆک و کاری ڕیکلام چاپ بکەن. کواڵیتیی و ئاستی چاپ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و ئێراق بەرەو پێشەوە بەرن.
چاپخانەی کارۆ، جگە لە گرنگیدان بە کواڵیتیی و ئاستی بەرزی چاپکردن، گرنگی بە بواری ڕۆشنبیریی و فەرهەنگی داوە، بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەند و دەزگاکانی تردا، یاخود بە سەربەخۆ، مەڕاسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ بەشێک لە پەرتووکەکان سازدەکات، بەشداری کۆڕوکۆبوونەوەی ئەدەبی و ڕوناکبیرییەکان دەکات، جگە لەوەی بۆ ماوەی (6) ساڵە، خەڵاتی کارۆیان ڕاگەیاندووە، و بەردەوامن.
لە نەورۆزی (2024) بڕیاریانداوە، ناوەندی چاپەمەنی و ڕۆشنبیریی کارۆ، چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان بەڕێوەبەرێت.
[1]