نووسین و ئامادەکردنی: #کرێکار قادر# ڕوستایی
ڕێواس لە ڕووی زانستییەوە لە تیرەی حەوت گرێکانە کە بە (Polygonaceae) دەناسرێن و تا ئێستا چەندین توێژینەوەی لەسەر ئەنجامدراوە. هەر لە سەردەمی کۆنیشیەوە ئەم بەرهەمە لە وڵاتی چین، وەک دەرمان و چارەسەری پزیشکی سوودی لێ وەرگیراوە. لە ڕووی پێکهاتەوە، ڕێواس دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی (A,B,C) و هەروەها بڕێکی زۆر لە ماددە ڕێشاڵییەکان و پۆتاسیۆم، سۆدیۆم و کالسیۆم تێدایە.
=KTML_Bold=سوود و گرنگی خواردنی ڕێواس لە ڕووی زانستی پزیشکییەوە:=KTML_End=
1-ڕێواس سوودی بۆ کۆئەندامی هەرس هەیە، بە جۆرێک کە لە ڕێگەی ڕێکخستنەوەی دەردانی ڕژێنەکانەوە ئەندامەکانی بەهێز دەکات و کرمی ناو گەدە و ڕیخۆڵەکان لەناودەبات و دەبێتە هۆی شکانی ئازاری گەدە، هەروەها جەستە لە ژەهر و ماددە زیانبەخشەکان پاک دەکاتەوە.
2-ڕێواس بڕە کالسیۆمێکی زۆری تێدایە، ئەوەش یارمەتیی بەهێزبوونی ئێسک دەدات و ئازاریان دەشکێنێت، هەروەها سوودی هەیە بۆ ماسولەکەکان و یارمەتیدەرە بۆ دابەزینی چەوری خوێن.
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ڕێواس یارمەتیی دەدات تا دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری دوابکەوێت و لە ڕێگەی شاردنەوەی پەڵە و زیپکەکانی ڕوخسارەوە، پێست جوانتر و درەوشاوەتر دەردەخات.
3-ڕێواس لە ڕێگەی کەمکردنەوەی هەوکردنەوە، سوودی تایبەتیی بۆ جگەر هەیە. دژی چالاکی خانە شێرچەنجەییەکانە و ڕێگری دەکات لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی و گرفتەکانی کۆئەندامی هەناسەدان.
=KTML_Bold=تێبینی=KTML_End=: ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و گورچیلەیان هەیە دەبێت بە ئاگاییەوە ڕێواس بخۆن، چونکە ڕێواس مادەی ئەسیدی ئۆگزالیکی تێدایە زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت، بۆیە ئەوانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە نابێت زۆر ڕێواس بخۆن، هاوکات زیاد خواردنی ڕێواس بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە زیانی دەبێت لەسەر تەندرووستییان بۆیە وا باشە کەمتر ڕێواس بخۆن، ئەو کەسانەی نزمە فشاری خوێنیان هەیە، نابێ زۆر ڕێواس بخۆن، بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە مادەی کالیسیۆم، کە هۆکارە بۆ زیاتر دابەزینی فشاری خوێن و بێ هێزی جەستەیان.
هەروەها پزیشکان هۆشدارییان داوە کە نابێت توێکڵی ڕێواس بخورێت، چونکە ژەهراوییە، بۆیە لە کاتی خواردنیدا پێویستە زۆر بەجوانی پاک بکرێتەوە و ئینجا بخورێت.
کرێکار قادر ڕوستایى
نووسەر و شارەزا لە بواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری. [1]
#29-03-2024#