چڵکی دەستی خۆم لە گۆشتی قەساب بێمنەتترە.
قەساب: بۆ کەسێک بەکاردێت کە ئاژەڵ سەربرێت و گۆشت بفرۆشێت، مرۆڤی ژیر لە ژیاندا پێویستی بە کەس نییە. هەموو پێویستییەکانی ژیانی خۆی بە هەوڵ و تێکۆشان دابین دەکات. واتە: مرۆڤ بەکەمی خۆی ڕازی بێت، باشترە لەوەی بۆ نانێکی چەور دەست لە خەڵکی پانکاتەوە ببێتە کرێگرتەی.[1]