بە خۆی داڕی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بە خۆی داڕی)، وتراویشە: گووی بەخۆ داکرد، بۆ دوو مەبەست ئەو ئیدیۆمە بەکاردەهێنرێت، یەکەم: بۆ کەسێک کە زۆر ترسنۆک بێت لە ترسان بەخۆی دابڕێت، دووەم: کەسێک کارێکی نابەجێ بکات وەکوو ئەوەی گوی بەخۆ داکردبێت.[1]