مار تا ڕاست نەبیتەوە، ناچێ بە کونا.
مار خشۆکێکی ژەهراوییە، لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا بوونی هەیە، یەکێک لە سرووشتەکانی مار ئەوەیە کاتێک لە دەشتودەرە کونێکی دەست ناکەوێت خۆی تێدا حەشاربدات، لە جێگەیەکی سێبەردا خۆی خڕ دەکاتەوە، واتە: مار دەتوانێت خۆی درێژ بکات یان خۆی خڕ بکاتەوە. مەبەست لەوەیە کە هەموو کەسێک بۆ هەموو کارێک گونجاوە، گەر بەپێی چۆنییەتی کارەکە بجووڵیتەوە و هەڵسوکەوت بکات.[1]