مار حەزی لە مارەگیر نەبوو، لەبەر کونەکەیا سەوز ئەبوو.
مارەگیر: گیایەکی دڕکاوییە، مار ناوێرێت خۆی لێبدات و بچێتە ناوی، چونکە هەموو گیانی پڕ دەبێت لە درک، بە کەسێک دەوترێت کە لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، خۆشیی لە کەسێک نەیەت، پێکەوە نەگونجێن و ڕقیان لەیەک بێت بەڵام هەمیشە لەبەرچاوی یەکتر ئامادەبن.[1]