مار سەری بڕا، کلکی لەدووە.
مار جۆرێک خشۆکێکی ژەهراوییە، لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا بوونی هەیە، کاتێک کەسێک سەری مار پاندەکاتەوە یان دەبڕێت، تا کاتێکی کەم کلکی هەر دەجووڵێت، بە نەیارێکی سەرسەخت دەوترێت کە گورزێکی کەمەرشکێنی بەرکەوتبێت و تەواو شکستی خواردبێت، هەوڵی هەستانەوە بدات. [1]