ماڵ بە دۆیە، دۆش تام سۆیە.
دۆ: مەبەست لە ماستی ژەنراوی کەرە لێگیراوە (فەرهەنگی خاڵ)، تام سۆ: بۆ ماستێک یان دۆیەک بەکاردێت کە زۆر کوڵابێت و بۆنسۆی ئاگرەکەی گرتبێت، واتە: ماڵێک دۆی هەبێت و دۆکەش بۆنسۆبێت، بە شتێک دەوترێت کە هەر ئەوە بێت کە هەیە، ئەویش بێکەڵک بێت. [1]