ماڵ بۆ گیان، گیان بۆ گۆشت.
مرۆڤ بەدرێژایی تەمەنی بۆ ئەوی باش بژیی و بژێوی خۆیی و خێزانی فەراهەم بکات، کار دەکات و سامان کۆدەکاتەوە، هەندێک لەو مرۆڤانە سامانەکانیان بۆ ژیانی تایبەتیی خۆیان خەرج دەکەن، هەندێکیشیان تەنیا کۆیدەکەنەوە، واتە: لای مرۆڤە ژیرەکان ماڵی دنیا بۆ خۆشگوزەرانییە. [1]