مەڕ چوار چاوی بوو، دوانیان بۆ شمشاڵ کوێر بوو.
مەڕ ئارەزووی لە گوێگرتن لە شمشاڵ هەیە، کاتێک شوانەکای شمشاڵ دەژەنن، مەڕەکان دوورناکەونەوە و بڵاونابنەوە. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر کەسێک ڕێز لە کەسانی دەوروبەری بگرێت، لێی دوورناکەونەوە. یان کەسی ڕێزدار بەردەوام پەرژینێکی مرۆیی بەهێزی بەدەورەوەیە. [1]