ناو: محەمەد
نازناو: لالە مارف
ناوی باوک: مەحموود قادر
ساڵی لەدایکبوون: 1951
ڕۆژی شەهیدبوون: #14-01-1995#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی میل قاسم، شارەدێی #سەرقەڵا#، شارۆچکەی #کفری#
$ژیاننامە$
-محەمەد مەحمود قادر ناسراو بە لالە مارف.
-ساڵی 1951 لە گوندی (میل قاسم)ی سەربە شارەدێی سەرقەڵا لەدایک بووە.
-دوای تەواوکردنی قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە حوجرە درێژەی بە خوێندن داوە.
-ساڵی 1973 بووەتە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول تا نسکۆ.
-ساڵی 1976 پەیوەندی کردووە بەڕێکخستنەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#ەوە، بووەتە ئەندامی کەرتی ڕێکخستنی #کەلار# و دواتریش سەرپەرشتیاری کەرتەکەی.
-ساڵی 1979 بووەتە پێشمەرگە لە هەرێمی 5ی قەرەداغ و کراوەتە فەرماندەی کەرتی2ی تیپی 53ی شێروانە.
-باوکی و برایەکی زیاتر لە ساڵێک لە زیندانەکانی #بەعس# بەسەردەبەن.
-لە ڕۆژانی 9ی4 تاوەکوو #14-04-1988# سەرپەرشتی بەرگرییەکی قارەمانەی کرد لە ئەنفالدا، لە نزیک گوندی زەردی حەمەی سەر بە ناوچەی #گەرمیان#.
-بەشداری ڕاپەڕینی 1991ی کردووە.
-لە ژیانیدا چەندین پلە و بەرپرسیارییەتی پێدراوە لەوانەش: فەرماندەی فەوج و جێگری فەرماندەی لیوای تایبەتیی گەرمیان.
-لە دەیان نەبەردی بەشداری کردووە و لە داستانی ڕزگاری بریندارکراوە.
-لە ڕێکەوتی #10-11-1994# بەهۆی تەقینەوەیەکەوە بریندار دەبێت و دەنێردرێت بۆ وڵاتی ئێران بۆ چارەسەر، لە ڕێکەوتی 14-01-1995 بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید دەبێت. [1]