ناردی بۆ حەبلی حەبان.
لە یاریی مزراحێندا، گەر کۆلکە بەهۆی داکوتینەوە زۆر بپەڕێت و دوور بکەوێتەوە، منداڵان وەک گاڵتە بە خاوەنەکەی دەڵێن: ناردی بۆ حەبلی حەبان. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە خێزان و بنەماڵەی خۆی زۆر دوور بکەوێتەوە، بەشێوەیەک هاتنەوەی ئاسان نەبێت. [1]