مەڕ بەڕێگای خۆیدا ئەڕوا، گورگ بەڕێگای خۆیدا ئەڕوا.
مەبەست لە کەسایەتی مرۆڤە لە کۆمەڵگەدا، کەسە باش و بێوەیەکان بە مەڕ و کەسە خراپەکارەکان بە گورگ چوێنراون، ئەوەی ڕەفتاری باش بێت، پاداشتی باشیی هەیە و ئەوەی ڕەفتاری خراپ بێت سزای هەیە، واتە: چاک و خراپ هەریەکەیان ڕێی تایبەتیی خۆیان هەیە، پاداشت و سزای کۆمەڵگەی لەسەرە. [1]