ئەوا ئەی شەمعی بەزمارایی دین پەروانەکەی خۆت هات
ئەمعی بەزم ئارایی دین، پەروانەکەی خۆت هات
بە شوعلەی ئاگری ڕووت جەرگ و دڵ بوریانەکەی خۆت هات
لەبەر دەردی موخالیف بێنەوا وەک نەی ئەناڵێنم
بە شۆری شەوقی تۆوە سینە پڕ ئەفغانەکەی خۆت هات
بە ئوممێدی شەکەرخەندێ لە غونچەی لێوی شیرینت
بە لالەی ئەشکەوە وا دیدە پڕگریانەکەی خۆت هات
بە گۆزەی پڕ لە ئاوی دیدە و گەسکی موژە قوربان
لەبۆ تەنزیفی ڕێگەت خادیمی ئاسانەکەی خۆت هات
ئیتر بۆ خاتری ڕیشی سپی شێخی ضیاء الدین
عیلاجێ! ڕووڕەشم، موستەغریقی عیسیانەکەی خۆت هات
لە ئیکسیری نیگاهت مشتەخاکێ من نەکەی مەحرووم
کە بۆ ڕەمزێکی چاوت بێ سەر و سامانەکەی خۆت هات
ئەمن قِطميری ئێوە و ئێوە اَصحاب الرَّقيمی من
لەبۆ کەهفی ئەمانت وا سەگی دەرگانەکەی خۆت هات
فیدات بم بێ خەڵاتی مەعنەوی ئەم جارە قەت ناڕۆم
بە هەدیەی نەعتی تۆوە وا قەسایدخوانەکەی خۆت هات
بە فیکری ئیلتیفاتی ئاسکەکەی شێرئەفگەنی چاوت
بە دەشتی شارەزوورا بێخودی دێوانەکەی خۆت هات
سەرچاوە: #دیوانی بێخود#
هۆزانەوان: #بێخود#. [1][2]